ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە، دەسبەسە
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موحسێن سەعیدپوور"، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و پاش پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بە سەر کۆمپیۆتر و هەندێک کەرەستەی کەسیی ناوبراودا گرتووە.
ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری سنە، ئەم هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
لە لایەکی دیکەوە، هەمان ڕۆژ، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی "عەلی قادری" کوڕی "عوسمان"، خەڵکی شاری بۆکان، لە بلواری "سەعادەت ئاوا"ی شاری تاران، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە، مانگی خاکەلێوەی ساڵی ٩٧، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.